جوانی ئێكسسوار بە دوو لایەنی سەرەكییەوە بەندە. ئەو دوو لایەنەش نەخش و نیگارە، كچان زیاتر لە وەرزی بەهار و هاویندا گرنگی بە ئێكسسوار دەدەن، چونكە لەو دوو وەرزەدا جل و بەرگی تەنك و كورت لەبەر دەكرێ، هەر بۆیە ئێكسسواری ئەو دوو وەرزە زیاتر بەرچاوتر دەبێ. بەپێچەوانەی وەرزی زستان كە جلی زۆر و ئەستوور لەبەر دەكرێ. یەكێك لەو ئێكسسوارانەی لە وەرزی بەهاردا دێتە كایەوە یان باو دەبێ، (كاتژمێر)ی دەستە. زۆربەی خانمان لە كانگای دڵیانەوە حەز بە ئێكسسواری جۆراوجۆر بە گشتی و كاتژمێر بە تایبەتی دەكەن. هەبوونی كاتژمێر لە دەستی هەر كچێكی شۆخ و شەنگ، دوو رەهەندی جوانی و سوودمەندی هەیە، یەكەمیان لەلایەنی جوانیەوە وەك ئێكسسوارێكی شاكار لە دەست دەكرێ، بە دیمەنێكی سەرنج راكێشەوە دەردەكەوێ دەست و مەچەك زیاتر رازاوە دەكات. دووەم رەهەندیش بۆ زانینی كات و پابەند بوونی ئەو كەسەیە بە كاتەكانی خۆی. بۆیەگرنگە ئەوە بزانین، كاتژمێری دەست بە ئێكسسوارێكی ناسكۆڵە دادەنرێ، بە تایبەت ئەگەر نەخش و نیگاری جوانی لەسەر بێت.