یەكێكە لە تابلۆیە پڕ مانا و بە نرخەكانی (فریدریك گوداڵ)ە، كە وێنەكێشێكی بەریتانی بوو، لە ساڵی (1822) لە شاری لەندەن لە دایك بووە لە ساڵی (1904) كۆچی دوایی كردووە، تابلۆی گوداڵە، هەردەم باسی لە جوانی سرووشت و سادەیی مرۆڤ، پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سرووشت بووە، زیاتریش گرنگی داوە بە پەیوەندی نێوان تاكی خێزان و كۆمەڵگا. لەم تابلۆیەیدا باس لە دایكێك دەكات، كە چیرۆك بۆ (3) كچەكەی دەخوێنێتەوە.