ترسناكترین یاریی جیهان

ترسناكترین یاریی جیهان
لە سەرتاسەری جیهاندا ئەو كەسانە زۆرن كە ئارەزوویان كاری سەركێشی و ئەنجامدانی كاری ترسناكە و پێیان وایە توانای خۆڕاگرتنیان هەیە لە بەردم ترس و دڵەڕاوكێ، ئەو كەسانەی پێیان وایە ئەو هێز و توانایەیان هەیە پێویستە خۆیان بگەیەننە ویلایەتی تەكساسی ئەمەریكا، ئەوەی سەركێشی بكات و بچێتە ئەو یارییەوە، یەكجار دەچێت و دووبارەی ناكاتەوە، چونكە هەر كەسێك كە ئەم یاریەی كرد رۆحی دەگاتە كونە لووتی و دەگەڕێتەوە. واتە كەس نییە ئەم كارە ترسناكە دووبارە بكاتەوە. بەرزی ئەم یارییە چوار سەد مەتر دەبێت و بە خێرایی 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەخوولێتەوە واتە (15) مەتر لە هەر چركەیەكدا. ئەم یاریە كە بریتییە لە خوولانەوەیەكی بڵند و خێرا بەشداربوان تووشی سەر سووڕان و گێژ بوون و ترس و دڵ هەڵچوون دەكات، تەنانەت پیاو ئەژدەری دەچێ لە ترسا. هەر بۆیە كەس لە یەك جار زیاتر سەركێشی ناكات و بچێتەوە ئەو یارییە.
Top