بچووكترین ئوتۆمبێل لێخوڕە

بچووكترین ئوتۆمبێل لێخوڕە
كاتێك سەردانی شوێنێكی گشتی دەكەی، رووبەڕووی كێشەی هاتوچۆ و وەستانی ئوتۆمبێل دەبیتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو جەنجاڵی و زۆربوونی ژمارەی ماشێن لە شەقام و گەراجی وەستانی ئۆتومبێلدا هەن. بۆ چارەسەرەی ئەو گرفتە، كە ئێستا زۆربەی خەڵكی جیهان بە دەستیەوە دەناڵێنن، كۆمپانیایەكی بەریتانی ئوتۆمبێلێكی قەبارە بچووكی دروست كردووە. ئەو ئوتۆمبێلە ناوی (پێل)ە، تەنیا جێی یەك كەسی تێدا دەبێـتەوە. درێژیەكەی نزیكەی مەترێكە و پانیەكەشی (1) مەتر و (34) سەنتمەتر دەبێت. ئەمیش وەك هەر ئوتۆمبێلێكی ئاساییە، دیمەنكی قنج و جوانی هەیە، هەڵبەت دەبێ ئەوەش بزانین لە هەر شوێنێك بیوەستێنێ، لە دواتر كێشەت بۆ دروست ناكات، كاتێك ئوتۆمبێلەكەت لێدەخوڕی چونكە قەبارەی بچووكە و جێیەكی كەم دەگرێ، بۆ تێپەڕ بوونیش بە جادە و شەقامیشدا بە كەمترین كەلەبەردا تێپەڕدەبێ و رێی خۆی دەبڕێت
Top