فیستیڤاڵی زستانەی هەولێر بۆ بەفرە خلیسكێ

فیستیڤاڵی زستانەی هەولێر بۆ بەفرە خلیسكێ
لە بەشێك لە وڵاتاندا سوودی زۆریان لەكەش و هەوای وەرزەكانی ساڵ وەرگرتووە، بۆ نموونە لە هاویندا گرنگی بە پێشبڕكێی مەلە دەدەن یان كەناری دەریا دەكەنە جێگەی گەشت و كات بەسەر بردن، لە زستانیش خلیسكانە و پێشبڕكێی سەر بەفر دەهێننە كایەوە، كوردستانیش لە هەنگاوی سەرەتادایە بۆ سوود وەرگرتن لە كەشی جیاوازی وەرزەكان. فیستیڤاڵی بەفرە خلیسكێ یەكێكە لە زنجیرەیەك فیستیڤاڵی جۆراوجۆر كە بڕیارە ئەمساڵ لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە ساز بكرێت. بەپێی ئەو بەرنامەیەی پارێزگا دایناوە. فیستیڤاڵی بەفرە خلیسكێ لە چیای كۆرەك بەڕێوە چوو. چیای كۆڕەك یەكێكە لە چیا بەرزەكانی دەڤەری رواندز، زستانان بەفرێكی زۆری لێدەكەوێت. بە راددەیەك شیاوە بۆ بەڕێوە چوونی فیستیڤاڵی بەفرە خلیسكێ، بە ئامادەبوونی گەشتیارانی خۆماڵی و بیانی و چەندین كەسایەتی ناوخۆ و دەرەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، ئەمەش یەكەمین جارەكە فیستیڤاڵی بەفرە خلیسكێ لە كوردستاندا بەڕێوە دەچێت. لەم فیستیڤاڵەدا بەشداران هەردوو یاری سكیدۆ و بەفرە خلێسكیان كرد. ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی ئامادەی ئەو فیستیڤاڵە بوون.
Top