هەلیكۆپتەر لە ئاســــــمانی كوردسـتاندا

هەلیكۆپتەر لە ئاســــــمانی كوردسـتاندا
بیرۆكەی دروست كردنی هەلیكۆپتەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1936) لەلایەن هاووڵاتییەكی ئەڵمانی بەناوی (ئەنتۆن فلتنەر)، كە توانی بیرۆكەكەی پەرە پێ بدات و پاشان یەكەمین هەلیكۆپتەری دروست كرد، وشەی هەلیكۆپتەر فەڕەنسیە و لە بنەڕەتدا یۆنانییە ئەویش لەم زاراوەیە وەرگیراوە (هیلیكس ئەهیلیك) كە ئەوەش بە مانای (خولانەوەی بازنەیی) دێت. پێشتر لە كوردستاندا هەلیكۆپتەر بەكارنەهاتووە، بەڵام ماوەیەكە حكومەتی كوردستان چەند هەلیكۆپتەرێكی بۆ كاری خزمەت گوزراری دابین كرد. ئێستا رێكدەكەوێ كە زۆر جار هەلیكۆپتەر بە ئاسمانی شارەكاندا دەسووڕێتەوە. ئەم هەلیكۆپتەرانە فڕۆكەوانی كوردستانی دەیانهاژوون بۆ بەجێ گەیاندنی ئەركی خزمەت گوزاری لە بواری هاتوچۆ و تەندروستیدا. ژمارەی ئەو هەلیكۆپتەرانەی لە كوردستاندا هەن ( 9)یە، كە (5) لەوانە بە (دایرۆكۆپتەر)ناسراون و (4)ی دیكەش (هەلیكۆپتەر)ن، لەسەرەتای ئەرك و كاری ئەو هەلیكۆپتەرانە بۆ بواری هاتوچۆ و تەندروستی بەكاردەهێنرێ، یان بۆ كاتی بەهاناوەچوون و فریاگوزاری بەكاردێ. كاتێك لە رێگاوبانەكانی دەرەوەدا رووداوی هاتوچۆ دەبێ، بەهۆی ئەو هەلیكۆپتەرانەوە دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداوەكە، كەسەكان بە هەلیكۆپتەر دەگەینە نەخۆشخانە ئەوەش ئاستەمە بە ئوتۆمبێل لە ماوەیەكی كورتدا بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، ئەو هەلیكۆپتەرانە دانراون تا بە خێراترین كات بگەنە شوێنی رووداوەكە، لەلایەكی دیكەشدا لە بواری چاودێری سەر فڕۆكەخانە بەكاردەهێنرێ بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لە شوێنی مەبەست.
Top