ماكیاژ كردن، كارێكی گرنگە لە كاروباری رۆژانەی كچان و ئافرەتان، هەندێك لە كچان، عەوداڵی ماكیاژن، زۆربەی كچان كاتێك نیازی چوونە دەرەوەیان هەیە یان سەردانی هاوڕێ و دەستە خوشكیان دەكەن، ئەگەر ماكیاژێكی تۆخ نەكەن، بێگومان ماكیاژێكی سادە هەر دەكەن. كچان لەمەدا وەك یەك نین، هەیە تەنیا حەز بە رەش كردن و ماكیاژی چاو دەكات، یان هەیە تا ئەساسێك نەكات بۆ روخساری، دڵنەوایی نایەت و ناچێتە دەرەوە، یان هەندێك لە كچان حەز بە ماكیاژ ناكەن. كچانی هەرزەكار، یان خانمانی تازەپێگەیشتوو، زۆربەیان حەز لە ماكیاژ كردن دەكەن، وەك ئەوەی لە سەرەتای ئاشنابوونیان بە دونیای جوانی و ماكیاژەوە، شێوازی ماكیاژكردنی كچە هەرزەكارێك لەگەڵ ئافرەتێك خاوەن ماڵ و منداڵ، جیاوازییەكی زۆری هەیە، ئەوانەی هەرزەكارن، دەبێ ماكیاژێكی سادە و ناسك بكەن، بەپێچەوانەی ئافرەتانی دیكە كە ماكیاژی تۆخ و دیار دەكەن. یەك جیاوازی گەورە نێوان ماكیاژی كچانی هەرزەكار و ئافرەتانی دیكەدا هەیە ئەویش ئەوەیە، كە رەنگی سووراوی لێوی كچانی هەرزەكار دەبێ تۆختر بێ لە هی رەنگی لێوی ئافرەتان.