ئێستا باوی بازنی گەورە و سادەیە

ئێستا باوی بازنی گەورە و سادەیە
ئێكسسوار و خشڵی دەست لە چەندین پارچەی جیاواز پێكدێ، لەوانە : ئەڵقە، ئەنگوستیلە، زنجیر، بازن. هەر پارچەیەك بۆ كات و شوێنی تایبەت بە خۆی لە دەست دەكرێ، هەر یەكە لەو پارچانە جیاوازییان لەگەڵ یەكدی هەیە، بۆیە خانمان دەبێ لە هەڵبژاردنی ئێكسسوار وشیار بن و بزانن چ جۆرە ئێكسسوارێك دەستنیشان دەكەن، بە مەرجێك لەگەڵ ناسكیی دەستیان بگونجێ. لێرەدا باس لە جوانی و گرنگی بازن دەكەین، بازن دوو جۆرە، جۆری یەكەمیان كە تایبەتە بە قەبارەی بازن لەو دوو شێوە پێكدێ كە بازنی شێوە بچووك وگەورەیە، جاران لەلایەن خانمانەوە خواستێكی زۆر لە سەر بازنی بچووك بوو، بەڵام لە شێوازە تازەكاندا باوی كەم بۆتەوە و لە جێگەی بازنی بچووك، شێوازێكی دیكە جێ گرتۆتەوە، ئەویش بازنی گەورەیە.
جۆری دووەمی بازن تایبەتە بە رەنگ و نەخش، ئەو جۆرەش لە بازنی سادە و رەنگاوڕەنگ پێكدێ، یان هەبوونی نەخش و نیگار لە سەر بازنەكەش جوانی خۆی هەیە. لێرەدا مەبەست لە سادەیی بازن ئەوەیە، كە بازنەكە تەنیا لە تاكە رەنگێكە، یان كاتێك لە چەندین رەنگ نەخشنێراو دەبێ، بە بازنی رەنگاوڕەنگ دەناسرێ. باوترین بازنی ئەو سەردەمە، بریتییە لە بازنی گەورە و سادە.
Top