گرانترین سەگ لە جیهاندا

گرانترین سەگ لە جیهاندا
كڕین و فرۆشتی سەگ لە وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا دیاردەیەكی بەربڵاوە و ئاساییە، بۆ هەر یەك لە جۆرە سەگێك نرخ و بەهای جیایان هەیە، بەڵام ئەمجارە جیا لە جارانی دیكە سەگێك بە نرخێكی خەیاڵی دەفرۆشرێت،
لۆ لیانگ ملیۆنێرێكی چینیە و سەگە تەمەن یانزە ساڵەكەی بە بەهای یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆڵار فرۆشتووە بەمەش بوو بە گرانترین سەگ لە جیهاندا، لۆ لیانگ ئەوەشی گوتووە كە سەگەكەی ناوی (بیگ سەبلاچ)ە و نمونەیەكی سەرسوڕهێنەرە لە زاوزێ و مافی خۆیەتی ئەو پارەیە بكات و گوتیشی پارەیەكی زۆرمان لە بەخێوكردنی سەرفكردووە لەگەڵ ئەوەی بڕێكی دیاری كراو كرێ دراوە بۆ شوێنی حەوانەوەی ئەو سەگە لە باخچەی ماستیف لەو وڵاتە.
ئەوەی شایەنی باسە ئەو سەگە ناوی(سەبلاچ)ە، تەنیا گۆشتی مریشك و ئاژەڵ و گوێچكە ماسی دەخوات.
Top