شیر بۆ جوان كردنی پێستت بەكاربهێنە
February 13, 2014
رەنگا و ڕەنگ
- كرانەوە و گەشاوەنەوەی خانەی پێست.
- نەرم كردنەوەی پێست.
- دژی چورچی و لۆچیە.
- پەڵە و گرێی لە پێستی رووخسار لادەبات.
- خانەكانی پێست هێور دەكاتەوە و هەستەوەر ناهێڵێت.
- خۆراكی گونجاو بۆ پێست دابین دەكات.
خانمی بەڕێز، بۆ سوود وەرگرتن لە شیر بۆ روخسار و پێستت، دەتوانین ئەو گیراوەیە ئامادە بكەین :
سەرەتا دوو كەوچەك شیر، لەگەڵ كەوچكێك هەنگوین بهێنە، دواتریش هەندێك ئاوی شلەتێن ئامادە بكە، تێكەڵیان بكە و وەك هەویر بیان شێلە، ئەو گیراوەیە لە پێست و ناوشانت هەڵسووە، ئەم گیراوەیە بە لای كەمەوە بۆ ماوەی بۆ ماوەی (15) خولەك لەسەر پێستت بمێنێتەوە، ئەوەش ماوەیەكی گونجاوە تا وشك دەبێتەوە. پاشان بە ئاوێكی كەمێك گەرم پێستت بشۆ.
