پەندێكی پێشینان هەیە دەڵێ : ئەوەی لەبەر چاوانە لەبەر دڵانە، ئەم پەندە پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە بواری جوانی و جل و بەرگدا، هەیە بەهۆی ئەوەی لە جوانكاریدا زیاترگرنگی بە شێوەی دەرەوە دەدرێ، هەر كچێك یان خانمێك بە جل و بەرگەكەی دەتوانێت خۆی خۆشەویست بكات و بكەوێتە بەر دڵان. ئەو كچانەی یان ئەو ئافرەتانەی كارمەند و فەرمانبەرن، رۆژانەی ژیانیان لە دەوام بەسەر دەبەن، پێویستیان بەوەیە كە بە بەرگ و پۆشاكێكی جوانەوە دەربكەون. رێك پۆشی یەكێكە لە بنەما جوانەكانی سەركەوتن و كارامەیی هەر خانمێك، چونكە كەسانی دیكە زیاتر لە جوانیت دەڕوانن و بەتایبەتیش كاتێك سەیری جلەكانت دەكەن و جێگەی بایەخیان دەبێ. چەندین جۆر لە شێوەی جلی دەوام هەن، هەڵبەت پسپۆرانیش چەند مەرجێكیان بۆ جلی دەوام داناوە و دەڵێن: جلی دەوام، دەبێ رێك و پێك و پوخت بێت، بۆ جووڵەكردنیش ئاسایی بێت، توند و تۆڵ و گونجاو بێت بۆ كاركردن. لە وێنەكاندا ئاماژە بۆ چەند جلێكی دەوام كراوە، شێوەیان رێك و جوانە، خانمانیش دەتوانن ئەو جلانە بكەن بە نموونەیەك بۆ هەڵبژاردنی جلی داهاتوویان.