بەهای جوانی ئێكسیسوار، پەیوەستە بە چەند لایەنێكەوە، لەوانە : شێوەی ئێكسیسوار،هەروەها نەخشی ئێكسسوارەكە. هەر جۆرە نەخشێك جوانیی و رەونەقی خۆی هەیە، بەتایبەت ئەگەر نەخشەكە سەرنج راكێش بێت. رەنگیش لایەنێكی دیكەیە لە جوانی خشل و ئێكسیسواردا. جۆرەكانی ئێكسیسوار زۆرن بگرە لە : گوارە و بازن و ئەڵقە و ئەنگوستیلە هەر یەكە لەوانە جوانی خۆیان هەیە. جاران گرنگی دەدرا بە ئێكسیسواری شێوە بچووك، كەچی ئێستا گرنگی بە ئێكسیسواری قەبارە گەورە دەدرێ. بەهۆی ئەوەی كچان لە وەرزی زستاندا جل و بەرگی زۆر دەپۆشن، گوارە كەمتر دەكەوێتە بەرچاو، بە پێچەوانەی وەرزەكانی دی كە خانمان جلی كەمتر دەپۆشن و هەر لە دوورڕا دیارە گوارەی گوێیان دەردەكەوێ. جوانی گوارە پابەندە بە شێوە و نەخش و رەنگ، بەڵام ئەوەی زیاتر جەختی لەسەر دەكرێت، هەڵبژاردنی گوارەی گەورەیە كە بەڕاستی نموونەیەكە بۆ رەونەق و جوانیت.