دەست رەنگینیی خانمان و ئافرەتان، لە زۆر بواردا رەنگدانەوەی خۆی دەبێ، لەگەڵ هەر هەنگاوێك لە كارەكانتدا بیر لە رەهەندی جوانی ئەو كارە بكەوە، واتە ئەگەر كار لەسەر جوانكردنی بەشێكی ماڵەكەت دەكەی، بزانە بۆ چ مەبەستێك ئەو كارە دەكەی، یان خواستت چییە لە گۆڕانكارییەكە. وەك ئاشكرایە سەلیقەی جوان لە هەر كارێكی خانماندا، گەیشتنە بە لووتكەیەكی جوانی و شۆخ و شەنگی، یەكێك لەو كارانەی بۆ ئافرەتان و دایكان فەرزە، ئەویش گرنگی دانە بە راگرتنی نازی كۆرپە و منداڵان. هەموو لایەنێك تایبەتمەندی و بەرچاو روونی شیاوی دەبێت. هەڵبژاردنی گۆرەوەی جوان و گونجاو بۆ منداڵ یەكێكە لە ئەركەكانی دایك. دوو شتی گرنگ هەن لە جوانی گۆرەوی منداڵان، ئەوانیش : رەنگ و نەخشە، ئەو دوو لایەنە مەرجێكی گرنگن لە وەدەرخستنی سەرنج و سەلیقەی جلی منداڵان. تۆی خانمیش لەو لایەنە پێشەنگ بە و بزانە چ جۆرە جلێك بە گشتی و چ گۆرەوییەك بۆ منداڵەكەت هەڵدەبژێری، هەروەها بچووكی و گەورەیی لە قەبارەی گۆرەوی فەرامۆش مەكە كاتێك گۆرەوییەك بۆ منداڵەكەت دەكڕی، چونكە گرنگە دەست رەنگینی تۆ لە درەوشانەوەی جوانی منداڵەكەتدا دەربكەوێ.