دوو لایەنی گرنگ هەن لە بواری مۆدە و جوانكاریدا، یەكەمیان بریتییە لە رەنگ. هەڵبژاردن و دانانی هەر رەنگێك ئەوپەڕی پێویستییە بۆ هەر جل، ماكیاژ، تەسریحەی قژێك. بەهای رەنگ گرنگە لە هەموو بەشێكدا، لایەنی دووەمیش بریتییە لە نەخش و شێواز، هەر یەكە لەم جووتە تەواوكەری یەكترن كە رەنگە. لەو كاتەی رەنگێكی جوان و شیاو دەست نیشان دەكەیت، بۆ نموونە: بۆ قژ، لەگەڵ دانانی شێوازێك لە پرچ داهێنان و نەخشێك لە تەسریحەی جۆراوجۆر، ئاكام تۆ بە قژێكی جوان و درەوشاوە دەگەیت.جاران كچان زیاتر گرنگیان بە شێوازی داهێنانی قژ دەدا، لە كاتێكدا ستایلی قژیان فەرامۆش دەكرد، پسپۆرانی بواری قژ، جەخت دەكەنە سەر هەڵبژاردنی رەنگێكی شیاو، ئەو رەنگانەی لە مۆدەی تازەی پرچی خانماندا بەدی دەكرێن بریتیین لە : رەنگی مسی یان زیوین، قاوەیی بە ئاچوغ و تۆخیەوە، رەشی تاریك و كراوە. ئەو رەنگانەش دەبنە شا رەنگی قژ، بەمەش سەلیقە و رەونەقێكی جوان بە قژی كچان و خانمان دەردەكەوێت.