ماوەیەك بەر لە ئێستا، باسی ئەو هونەرمەندەمان كرد كە بە جۆرێك وێنەی كێشابوو، زۆر لە راستەقینە دەچوو. وێنە كێشانی سێ رەهەندی لەم چەند ساڵەی داوییدا پەیدا بووە، وێنەكێشانیش یەكێكە لە هەرە كۆنترین بواری هونەردا. تەنانەت بەر لە هاتنە كایەوەی قسەكردن و زمان، سەرەتا پەیوەندی بە نووسین و بە هێما و وێنەكێشان بووە. یەكێك لەو وێنەكێشە بەهرەمەندەی لەو بوارەدا ئەسپی خۆی تاوداوە، دەتوانێ كارێكی وابكات جێگەی سەرسوڕمان بێ. ئەو وێنەكێشە ناوی (جیمی سالمۆن)ە، وێنەكانی ئەو وێنەكێشە لە وێنەی سێ رەهەندی (3D) دەچێ، تا لە نزیكەوە سەیری وێنەكانی نەكەی، كەسی ناو وێنەكە وا دێتە بەرچاوت وەك ئەوەی راستەقینە بێ. ئەو كارەی ئەو وێنەكێشە لە رێگەی بەكارهێنانی (وردە خۆڵ و دار و بۆیە)ە، دواتریش سیلیكۆن بەكاردەهێنێ بۆ زیاتر جوانكردن و نەخشین كردنی پەیكەری ناو وێنەكاندا.