شاجوانێكی تازە بەڕێوەیە

شاجوانێكی تازە بەڕێوەیە
هەڵبەت كچانی كورد شۆخ و شەنگ و نازدارن، ئەگەر بەشداری لە پێشبڕكێی شاجوانانی جیهان بكەن، بێگومان سەركەوتنێكی گەورە بەدەست دەهێنن، یان نزیك دەبن لە وەرگرتنی نازناوی شاجوانان. رەنگە لەم ساڵدا یان ساڵی داهاتوو شاجوانێكی تازەی جیهانی دەربكەوێ، ئەویش كچێكی بە رەگەز خەڵكی ئێرانە و ئێستا دانیشتووی وڵاتی كەنەدایە، ناوی (مەهلەقا جابری)یە، جوانییەكی بێ وێنەی هەیە و ناوبانگێكی مەزنیشی لە رێگەی پەیگەكەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەركردووە، داواشی لێ كراوە لە پێشبڕكێ ئەم ساڵی شاجوانی وڵاتەكەی یان جیهان بەشداری بكات. تا بتوانێ نازناوەكە وەربگرێ، بەهۆی ئەو جوانییە شایستەی هەیەتی، (مەهلاگا) تەمەنی (24) ساڵە و لەبواری پزیشكی كار دەكا، ئەوەی جێگەی سەیرە ئەو خانمە، لە كچی كورد دەچێ لە شێوە و رووخسار و چاو گەورەیی و رەنگی پێستەوە.
Top