مەزنترین و بەرزترین دار

مەزنترین و بەرزترین دار
لەلایەن وێنەگرێكی بواری سرووشتەوە، توانی گەورەترین و بەتەمەنترین داری جیهان ئاشكرا بكا و وێنەی بگرێ، ئەو وێنەگرە كاری وێنەگرتنی دارستان و سرووشت و داروبارە، (مایكل نیكۆلاس) ئەو كەسە بوو، ئەو دارە گەورەی دۆزییەوە. دارێكی مەزن، و بەرز تەنانەت دیمەنێكی جوان و بەرچاویشی هەیە. دارەكە بە (سەرۆك) ناسراوە ئەویش بەهۆی ئەوەی مەزنترین و كۆنترین و درێژترین داری جیهانە. درێژی ئەو دارە دەگاتە : (75) مەتر بەرزی، سەبارەت بە تەمەنی ئەو دارەش، لەلایەن پسپۆرانی بواری كشتوكاڵی پشكنینی بۆ كراوە، كە ئەو دارە دەگەڕێتەوە بۆ (3200) سێ هەزار و دوو سەد ساڵ لەمەوبەر، ئەو دارە دەكەوێتە دارستانی مەزنی كالیفۆرنیای ئەمەریكی و رەنگە لە داهاتووشدا دەوروبەری ئەو دارە بكرێتە شوێنگەیەكی گەشتیاری و خەڵكیش لە وڵاتانی جیهان سەردانی مەزنترین داری جیهان بكەن و ئاشنای بن.
Top