جگەرگۆشەكان پێویستیان بە نازی دایكە

جگەرگۆشەكان پێویستیان بە نازی دایكە
كارامەیی لە كاروباری ئافرەتاندا، تەنیا هەر ئەوە نییە جلێكی جوانیان لەبەر بێ و ئارایشتێكی رازاوەیان كرد بێت. رەگەزی كارای جوانكاری لە لای خانمان ئەوەیە، كاتێك جگە لە خۆیان گرنگی بە ماڵ و منداڵیش بدەن، بەتایبەت پاك راگرتن و گرنگی دان بە جل و بەرگ و جوان كردنی جگەرگۆشەكانیان، ئەمە نیشانەی بەهرە و كارامەیی خانمانە لە ماڵدا. جگە لەوەی پاك و خاوێنی لە ماڵ و دانانی دیكۆری كەرەستەی ماڵێ، لێهاتوویی ئەو ئافرەتە دەردەخا. تۆی خانم وەك ئەركێكی سەرشانی رۆژانەت، گرنگی بە ماڵ و منداڵ دەدەیت، ئەوەش بەشێكە لە لایەنی جوانی كەسایەتیی ئێوە و پاكیی ناختان. لە وەرزی زستاندا منداڵان پێویستیان بە گرنگی پێ دانە، دەبێ لە سەرما بپارێزرێن، هەروەها جلی شیاویش لەبەر منداڵە خنجیلانەكەت بكە. لەمەشدا تۆ سەركەوتن و جوانی خۆت دەردەخەیت. گرنگی دان بە منداڵان، كارێكی سادە و ئاسانە، تەنانەت هەندێ هەنگاو ئەنجامی گەورەی دەبێت. بۆ نموونە، كاتێك كڵاوێك یان كلێتەیەكی رەنگاوڕەنگ لە سەری منداڵەكەت دەكەیت، منداڵەكەت بە جوانترین شێوە دەردەكەوێ، هەوڵ بدە ئەو لایەنە فەرامۆش نەكەی، چونكە بەشێكی گرنگە لە كارەكانت.
Top