پێڵاو لایەنێكی هەرە گرنگی جوانییە لە لای ئافرەتان. هەڵبەت رەچاو كردنی گونجانی رەنگ و شێوەی پێڵاو لەگەڵ رەنگ و ستایلی جل و بەرگ، رەونەقێكی تایبەت بە خانمان دەدات. وا باوە خانمان لە وەرزی زستاندا پێڵاو و پووتی پاژنە بەرز لە پێ دەكەن. ئەم جۆرە پووت و پێڵاوە لەگەڵ زۆربەی جۆرەكانی جل و بەرگدا دەگونجێت. رادەیەكی زۆری جوانی و رازاوەیی بۆ خانمان دابین دەكات. لێرەدا گرنگ ئەوەیە سەلیقەی هەڵبژاردنی رەنگ و ستایلی جل و بەرگ رەچاو بكرێت، بۆ ئەوەی خانمان بە جوانترین شێوە دەربچن. كابۆی جینز، سترێج و تەنوورە، كە پێكەوە لەبەر دەكرێن، جینزی لوولی راست ئەوەی پێ دەگوترێ (بۆڕی)، هەر یەك لەو جلانە شێوەیەكی رازاوە و ئاست بەرز نیشان دەدەن، كاتێك لەگەڵ پێڵاوی پاژنە بەرزدا لەبەر دەكرێن.