لە وەرزی زستاندا، بەهای رەنگ زیاتر رەواجی لەسەر دەبێ لە هەڵبژاردنی جلدا، چونكە هەر جلوبەرگێك شێوازێكی تایبەتی هەیە لە مۆدە جیاوازەكاندا، دەتوانین لە رێگەی رەنگەكاندا جوانترین مۆدەی جل دابین بكەین و بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، بەهۆی ئەوەی جلی زستانە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و جیاوازە لەگەڵ جلەكانی دیكەی وەرزەكاندا، لەو وەرزەدا رەنگە تۆخەكان دەبن بە لوتكەی گرنگیدان لە هەڵبژاردنی هەر جۆرە جلێك، نەشیاوە و ناكرێت رەنگی سوور و زەرد و سەوز لە زستاندا بپۆشرێ، بەتایبەت بۆ رەنگی جلی سەرەوە، وەك چاكێت و بلووز و بۆدی و یان هەر جلێك كە دیار بێت، بۆیە دەتوانین لە رێگەی رەنگە تۆخەكان وەك : قاوەیی و رەش و رەساسی و وەنەوشەیی كراوە، یان دەتوانین هاوشێوەی ئەو رەنگانە ،بەڵام ئاچوخ، واتە هەمان ئەو رەنگانە و یان رەنگە كاڵەكانیان، یەكێك لەو جلە سەرەكییانەی لەم وەرزەدا دەپۆشرێ، چاكێتی درێژ و شێوەی جەستەیی (بۆدی)یە، درێژیەكەی تاوەكو سەر چۆك یان سەرەوەتر دەبێ و هەر یەكە لەم چاكێتە كاتێك لە رەنگەكانی : رەش و قاوەیی و رەساسی دەبێ، دەبێتە یەكێك لە جوانترین جلی ئەم وەرزە.