هەڵەی هونەری!

هەڵەی هونەری!
لە دراماو فیلمە سینەماییەكاندا، زۆر جار هەڵەی جوان و سەیر دەبینین، كە لەلای بینەردا ئاشكرا دەبێ بێ ئەوەی ستافی وێنەگرتن ئاگاداری بن، تا ئەو كاتەی نمایش دەكرێ، لەم گرتە فیلمەدا كە باس لە بابەتێكی مێژوویی كۆنی كۆرییەكان دەكات، بەڵام لە دواوە وێنەی بۆڕیەكی مۆدێرنی بەستراو لەسەر زەویدا دەبینرێ، ئەمەش پێچەوانەی ناوەڕۆكی فیلمەكەیە، زۆر جاریش هەڵەی وا گەورە دەكرێ، وادەكەن بەهۆی ئەو هەڵە تەكنیكی و هونەریانە، ئەو فیلمانە بێبەش بكرێن لە خەڵاتە گەورەكان، لە فیلمێكی دیكەدا كە فیلمی كاریبیان و نورس ئۆف نۆرسس، كە باس لە بابەتێكی كۆن دەكات، بەڵام لە یەكەمیان پیاوێك بە جلی مۆدێرن دەردەكەوێ و لەوەی دیكەش وا دیارە كە ئافرەتێك دەیەوێ تەقە بكات لە پیاوێك، منداڵێكیش لە دواوە گوێچكەی خۆی گرتووە بەر لە تەقە كردنەكە.
Top