لە وەرزی پاییزدا تیشكی خۆر لاواز و بێ هێز دەبێت، بە پێچەوانەی وەرزی هاوین، بۆیە لە دیكۆری ماڵدا ئەو بەشەی پەیوەندیی بەتیشكی خۆر و رووناكیی ماڵەوە هەیە، بریتییە لە پەردەی پەنجەرەكانی ماڵ، لە مۆدە و دیكۆرە تازەكاندا، هەندێك پەردە تەنیا بۆ مەبەستی جوانی لە هەندێك شوێنی ماڵدا دادەنرێن كە هیچ تیشك و رووناكی لێ نییە، ئەمەش شێوازێكی تازەی بەكارهێنانی پەردەیە، بەڵام ئەوەی زیاتر بایەخی پێدەدرێ بریتییە لە پەردەی پەنجەرەكانی ژوورەكان كە كۆنترۆڵی رووناكی و جوانی ماڵ دەكەن، لە كاتێكدا شێوازی پەردە بە چەندین دیكۆری جۆراوجۆر هەن، بەڵام ئەوانەی جێگەی سەرنج و جوانییە ئەوەیە كە لەگەڵ رەنگ و شێوازی كەرەستەكانی دیكەی ماڵدا هاوشێوە و گونجاو بێت، ئەگەر پێچەوانەی ئەو حاڵەتە بێ، هۆكارێكی نەشیاو دروست دەكات لەجوانیی ماڵ، ئەو پەردانەی لە ئێستادا لە دیكۆری ماڵدا بەكاردەهێنرێن، بریتین لە زیاتر لە پەردەیەك و بەشێوازێكی رازاوە لەسەر یەكتر دادەنرێ و دیمەنێكی جوانیشی لێ دروست دەبێ، لە كاتێكدا دانانی چەند جۆرێك لە پەردە دیمەنێكی جوان دەبەخشێت، بەتایبەت كاتێك ئەو دوو پەردەیە یان زیاتر، لە دوو رەنگی جیاواز و لە یەك نزیك بن.