هەنگاوەكانی جوانكاری لە بواری ماكیاژ و دانانی لێواری سپی و پشت چاو، بە رێگەیەكی سادە و ناسك دادەنرێ، وێڕای ئەوەی جوانییەكی بەرچاوی هەیە، گرنگترین هەنگاوەكان بۆ ماكیاژی چاو دانانی پشت چاو و شێوازە جیاوازەكانی دانانی رەنگەكان بۆ چاو، هەر یەكە بە رێگەیەكی ئاسان دەبێ، تەنیا ئەوە نەبێ كە خانمان دەتوانن لە رێگای دانانی پشت چاو، یان لێواری سپی دەرەوەی پشت چاو، جۆرێك لە سەرنجڕاكێشی بۆ ماكیاژی چاوەكانیان ئامادە بكەن، لێرەدا بە چەند هەنگاوێك دەتوانین هێڵی سپی دەرەوەی پشت چاو ئامادە بكەین : سەرەتا بە فڵچەی پشت چاوەكان، پاك و تەبەقەیەكی وردی سپی دادەنێین، دواتر بە فڵچەی بچووك هێڵێكی رەش و بچووك دادەنێین لەسەر برژانگی سەرەوەی چاو، دواتر رەنگی شین تێكەڵ دەكەین لەگەڵ رەشەكە و پاشان بە فڵچەیەكی دیكە، ماكیاژ و بۆیەی سپی لەسەرەوەی هێڵە رەش و شینەكە دادەنێین، پاشانیش هەندێك وردە بۆیەی سپی دەخەینە سەر هێڵە رەش و شینەكە، زیاتریش لە رەنگی نیلی خۆی دەردەخات و لەگەڵ وردە خاڵە بچووكەكانی رەنگە سپییەكە جوانییەكی رەها دەنوێنن.