جلی بریقەداری كوردی

جلی بریقەداری كوردی
بەكارهێنانی جلی كوردی، وەك یەكێك لە بوارەكانی جوانكاری، هێما و دیمەنێكی گەورە لە مۆدەكانی جلوبەرگ بە گشتی لە خۆ دەگرێ، بەتایبەت ئەو جلانەی شێوازگەلێكی سەرنجڕاكێشی پڕ بایەخیان هەیە، لە یەكێك لە جوانترین دیمەنەكانی جلوبەرگدا، بریقە و رەنگدانەوەی جلەكەیە، لە جلی كوردیدا چەندین لایەن هەن كە بایەخیان پێدەدرێ و هەر یەكە بە مۆدە و شێوازێكی هەمە چەشنە كاری بۆ دەكرێ، یەكێك لە تازەترین مۆدەكانی جلی كوردی بە بریقە كردن و رازاوەكردنیەتی، ئەمەش گوزارشت لە لایەنێك دەكات، بە بریقە كردنی جلی كوردی، بە دوو رێگەی سەرەكی ئەنجام دەدرێت، یەكەمیان كاتێك خوودی قوماشەكە خۆی بەبریقە دەبێ و یان لە نێوان دوو جۆرە قوماشدا دەتوانین رێكخیان بخەین، وەك بەكارهێنانی قوماشی رەنگی رەش و خۆڵەمێشی یان سپی، كە ئەوەش دەبێتە مۆدەیەكی بریقەدار، یان دەكرێ لە رێگەی دانانی پوولەكە و ئێكسسوارە بچووكەكاندا كە لەسەر قوماشەكە دەخرێ، بەم جۆرە بریقەداریی و رازاوەیی دروست دەكات، لەم دواییەدا، توانیویانە سوود لە لایەنی یەكەم وەربگرن، بە ئامادەكردنی قوماشی دوو رەنگە لە جلێكی كوردی بریقەدار.
ئەرمانە فاشیۆن
Top