(CAT MAKEUP)، یەكێكە لە رازاوەترین و ساناترین ماكیاژە رازاوەكانی بواری ماكیاژی چاو، لە كاتێكدا چەندین شێوەی جوان و رازاوەی دیكە لە ماكیاژەكان بەدی دەكرێ، بەڵام ئەوەیان نموونەیەكی زیندوو و لێهاتووی بواری ماكیاژە، شێوازی ئەم جۆرە ماكیاژە، دیزانێك بە چاو دەبەخشێ كە لە دوور و نزیكدا دیار دەبێ و هەنگاوێكی ناسك و پڕ جوانی نیشان دەدات، گرنگترین بەشی ئەو جۆرە ماكیاژە لە درێژكردنی لێوارەكانی دەرەوەی چاوە، بە تایبەت لەلایەنی دەرەوە، كە بەشێكی جوانی پێكدەهێنێ و دیمەنێكی ناسك لە خۆ دەگرێ، شێوازی لەم جۆرە ماكیاژە، بە رێگەی بۆیەی رەش یان كل و تۆخ كردنی دەرەوەی پشت چاوەكان دەبێت، لە كاتێكدا زۆربەی ماكیاژەكانی دیكە ماندووبوون و كارێكی گرانی دەوێ، بەڵام ئەوەش لە هەنگاوەكاندا كار ئاسانی بۆ دەكرێ و لە رێگەی رەش كردنی دەرەوەی پشت چاوەوە شێوەی چاوی پشیلە لەم ماكیاژە بەدی دەكرێ و بەمەش دەبێتە یەكێك لە مۆدە نایابەكانی بواری جوانكاری و ماكیاژی چاو.