ستایلەكانی قژ، بە چەندین شێوازی رازاوە و جوان، لە ستایل و مۆدەكان ئەنجام دەدرێن و هەر نموونەیەك دەبێتە جۆرە تەسریحەیەك بۆ قژی خانمان، واتە هەر تەسریحەیەك دەكرێ بەكاربهێنرێ لەلایەن كۆمەڵە كەسێك، جوانیی تەسریحە لەوەدایە كاتێك شێوازێكی سادە و ناسكی هەبێ، بەڵام لە جوانییەكی گەورەدا خۆی ببینێتەوە، زیاتر ئەو مۆدانەی بۆ تەسریحەی قژ دادەنرێن، بریتین لە دوو جۆر، یەكەمیان قژی درێژ و ئەوەی دیكەش قژی كورت، دواتر دەچێتە ناو وردەكاری و شێوازی دیكە، لەم روانگەیەدا هەر تەسریحەیەك بەرەو جۆرێك لە ئامادەكاری دەچێ و دەتوانین لەو ستایلانەی بۆی دانراوە، هەنگاوێكی گرنگ ببەخشێت و لە ئامادەكاریشدا دیمەنێكی رازاوە و ناسكی هەیە، شێوازە تازەكانی تەسریحەی قژ، هەنگاوێكی كاریگەر وەردەگرێ و لەگەڵ ئەو جۆرە ستایلە خۆی دەنوێنێ، لە رێگەی ئامادەكاری بۆ ستایلێكی تەسریحەدا، گرنگییەگی ئەوتۆی هەیە لە ستایلەكانی قژی خانماندا، ئەوەی لەلایەن پسپۆڕانی بواری جوانكاری روونكراوەتەوە سەبارەت بە مۆدە پێشهاتەكان یان پێشبینییەكانی ساڵی داهاتووی (2014)، گرنگییەكی سەرەكی بە مۆدەی قژ و تەسریحەی كورت دەدرێ، دواتریش هەر یەكە لە ستایلێك و شێوازێكدا بێت.