شێوازی بۆیەی نینۆك بۆ ساڵی 2014

شێوازی بۆیەی نینۆك بۆ ساڵی 2014
مۆدەی رازاوەكردنی نینۆكەكان، هەنگاوێكی جوانی و بەدیهێنانی ناسكی لە نینۆكەكانی پەنجەدا پیشاندەدات، زۆربەی خانمان ئەو لایەنە فەرامۆش دەكەن و لەوەی نینۆك درێژ كردن ئەرك و كاری زۆری پێویستە، لە كاتێكدا ئەگەر درێژیش بێ و تەنانەت پاك راگرتن و پارێزگاری لێكردنی لە شكان، ماندووبوونێكی زۆری ناوێ، بەهۆی ئەوەی وا بڕیارە لەلایەن پسپۆرانی بواری جوانكاریدا بۆ ساڵی داهاتوو، نینۆك درێژكردن بكرێ بەیەكێك لە بنەما سەرەكییەكانی بواری جوانكاری و لە كاتێكدا ئەو مۆدەیە، گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە لە رازاوە و جوان كردنی دەست و پەنجەی خانمان، بە رێگەیەك لە دانانی نینۆكی درێژ، یان دەتوانین نینۆكی دەستكرد ئامادە بكەین بۆ ئەو بوارە، هەمان شێوەی جوانی دەبێ، ئەگەر بە سرووشتی یان دەستكرد بێت، بە تایبەت ئەگەر نینۆكەكان سرووشتی بن، سەبارەت بە رەنگەكانیش لە رێگەی ئەو رەنگە كراوانەی لەم بۆیەی نینۆك بەكاردەهێنرێ، شێوازێكی رازاوە و جوانە كاتێك نینۆكی پەنجە درێژ و لە بۆیەیەكی رەنگاورەنگ یان زیاتر لە رەنگێك بێت.
Top