جگە لەوەی شێوەیەكی گەورە و زەقی هەیە، بە دیمەنێكی گەورەش دیار دەكەوێ، بەڵام لەگەڵ نزیك بوونەوەی سەرمای زستاندا، مۆدەی دەردەكەوێ و خواست و باوی لەسەر دەبێ، ئەوەی باسی دەكەین (پووت)ە، یەكێكە لە نایابترین و سەرنجڕاكێشترین كەرەستەكانی جوانكاری، لە كاتێكدا لەگەڵ گشت جۆرە جل و مۆدەیەك خۆی دەگونجێنێ، شێوازێكی راكێشان و ئاڵوودەبوونی پێوە دیار دەبێ، كاتێك هەر خانمێك بۆ ماوەیەكی كاتیش لەپێی بكات و لەسەری بەردەوام دەبێ.پووت چەندین جۆری هەیە، هەندێكیان لە قوماش و ماددەی نەرم دروست كراوە، هەندێكی دیكەش لە پێستی گیانداران و هەندێكی دیكەش لە ماددەی نایلۆن، لە پێشوودا زیاتر جەخت دەكرایە سەر پووتی پێستی ئاژەڵ یان ئەوانەی لە چەرمن، بەڵام لە ئێستادا باوی پووتی لە قوماش دروستكراوو نەرم سەری هەڵداوەتەوە، ئەگەر چی خۆی لە شێوەی جلوبەرگ نزیك دەكاتەوە یان شێوازێكی هاوشێوە دروست دەكات، بەڵام كاریگەریی نابێت لەسەر دانانی پووت لەگەڵ هەر جۆرە جلێك، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ بەشێكی ئێكسسوار یان جلوبەرگ رێكدەخرێ و زیاتریش رازاوە و جوان دەبێ.