دەریاچەیەك لە شێوەی گوڵ

دەریاچەیەك لە شێوەی گوڵ
دیاردە سرووشتیەكان، وەك یەكێك لە كارە جوانەكانی جیهان، بە دیمەنێكی راستەقینە و جوان دادەنرێن، تەنانەت كەسیش هۆكاری جوانیی ئەو شوێنە سرووشتیانە نازانێت، بۆچی و چۆن وا دروست كراون؟ یەكێك لە جوانترین دەریاچەكانی جیهان، بریتییە لە دەریاچەی شێوە گوڵ، كە دەكەوێتە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمەریكی، جێگەی سەرنجە ئەو دەریاچەیە، لە چەند رەنگێك پێكدێ و تەنانەت لە شوێنێكی دەچێتە ژێر زەوی، كە شێوەیەكی بازنەیی لەخۆ دەگرێ، ئەگەر لە دوورەوە تەماشای ئەو دەریاچەیە بكەین، وەك شێوەی گوڵێكی رەنگاورەنگ و بازنەیی وایە، هۆكاری رەنگاورەنگی ئەو دەریاچەیە لەوەدایە، كە دەوروبەرەكەی لە چەند چینێكی خۆڵ و زەویدا لە ژێرەوەیە و ئەو رەنگانەی هەیە، كاتێك ئاوی دەریاچەكە بەسەر ئەو شوێنە تێدەپەڕێ و رەنگی ئاوەكەش، هەمان رەنگ وەردەگرێ و دەبێتە دەریاچەیەكی رەنگاورەنگ.
Top