هەنگاوەكانی تەسریحـەیەكی ناسكی خانمان

هەنگاوەكانی تەسریحـەیەكی ناسكی خانمان
لە ئێستای دنیای مۆدەكانی بەستنی قژ و تەسریحەی خێرای خانمان چەندین رێگە هەیە، ئەو شێوازەی لەو هەنگاوانە بەدیار دەكەوێت شێوازێكی خێراو ناسك و نوێی بەستنی قژی خانمانە بەشێوازێكی ئاسان، هەر تەسریحەیەك بە چەند هەنگاوێك تێپەڕ دەبێ، كە ئەوەش لەلای خانمان بە كارێكی قورس دادەنرێ، لەم چەند هەنگاوەدا خانمان دەتوانن قژیان بكەن بە تەسریحەیەكی ناسك و رازاوە، كە لە یەكەمین هەنگاودا قژ دەكرێتە دوو بەش لە ناوەڕاستەوەو دواتریش لایەكی وەك كلكە ئەسپ لێدەكرێ، پاشان لایەكەی دیكەش جیا دەكەینەوە و ژێرەوەی قژەوە، واتە پشتەوەی سەر بۆ خوارەوە دەهێنرێ و لای سەرەوەش وەك لوولێكی بچووكی لێدەكرێ و هەمان ئەو لوولە دەخرێتەوە لای راستە، واتە كلكە ئەسپەكەی یەكەم جار، پاشان كلكەكە و لوولەكە تێكەڵ دەكرێ و دەخرێتە ناو یەكتر، بە تۆقەیەك یان بە ئێكسسوارێك لە یەكتریان دەبەستن و دواتریش بەردەدرێتەوە، بەمەش دەگەین بە ئەنجامی قژێكی نایاب و ناسك لە جوانی و تەسریحەیەكی رازاوە، كە بۆ ماڵەوە و دەرەوە دەكرێ ئامادە بكرێ.
Top