لەگەڵ هەر ماوەیەكدا، گۆڕانكاری و شێوازە تازەكانی جلوبەرگ لە گشت بوارەكاندا دەگۆڕێن و بە ستایلێكی دیكە دەردەكەون، بەهۆی ئەوەی هەر شێوازێك كۆتایی دێ و لە مۆدەكانی جلوبەرگیشدا، ئەو گۆڕانكارییە كۆڵەكەی سەركەوتنی مۆدەكانە، لە رێگەی شێوازە تازەكاندا چەندین ئاراستەی ناسك و رازاوە بەدی دەكەین، بە تایبەت ئەو بۆنە و ئاهەنگانەی لە ژیانی تایبەتی هەر خانمێكدا، پێویستی بە رازاوەترین جل دەبێ بۆ ئەو رۆژە. لە درێژەی زنجیرە جلەكانی تەرخانكراو بۆ رۆژی نیشان و مارەبڕین، چەندەها ستایلی جلی جیاواز دەبینین و لە تازەترین مۆدەكانی ئەو جلەدا بۆ ئەو بۆنە تایبەتەدا، كار لەسەر گۆڕینی شێوازەكە كراوە كە جیاوازتر لە مۆدەكانی پێشوودا، زیاتریش لەوەی كە بەشی سەرەوەی تەسك بێ و جەستە بگرێ و لە خوارەوەش بە شێوەیەكی هەڕەمەكی فراوان و گەورە بكرێتەوە، ئەمەش وەك یەكسانییەكی نێوان بەشی سەرەوە و خوارەوە تاوەكو جوانییەكی رەها بدات و جەستەی خانمانیش بۆ دوو شێوەی جیاواز جیا بكاتەوە و دەربخات، ئەویش لە رێگەی تەسك دەرخستنی ناوقەد و سینگدا، هەروەها فراوان بوونی لە بەشی خوارەوە، ئەمەش دەبێتە مۆدەیەكی سەركەوتوو لە جلەكانی رۆژی نیشانە و مارەبڕین.