جلەكان بۆ دوو لایەنی سەرەكی هەن لە ژیانی مرۆڤدا، یەكێكیان بۆ جوانكاری و ئەوەی دیكەش بۆ داپۆشین و پارێزگاری كردن لە سەرما و گەرما، وەرزی زستانیش پێویستی بە جلی باش و ئەستوور هەیە، تاوەكو گەرممان بكاتەوە و لەگەڵ ئەو لایەنەشدا دەبێ شێوازێكی جوانكاری و ناسكی پێوە دیار بێ، جلی ماڵەوە یان جلی نووستن، یەكێكە لە جلە سەرنجڕاكێشەكان، كە بە جۆرێك شێوازێكی ناسك و كارامە لە خۆدەگرێ، بەمەش دەتوانین سوود لە جوانی ئەو جلە وەربگرین، لە كاتێكدا گشت جلەكانی وەرزی زستان، جوانیان كەم دەبێتەوە بەهۆی كەم دەركەوتنی جلی رەنگاورەنگ و مۆدەكانی دیكەی وەرزەكان، جلی ماڵەوە یان جلی نووستن، زیاتر لە دوو پارچە پێكدێت و زیاتریش هاوڕەنگە و یەك شێوازە، پێچەوانەی مۆدەی وەرزی هاوین، هەر یەكە لە رەنگ و نەخشێكە، بەتایبەتیش لە جلی زستانەدا ئەو جلانەی كە نەرمن زیاتر بایەخیان پێدەدرێ و تاوەكو لە كاتی نووستن و حەوانەوەشدا خۆش و ئاسایی بن، ئەو چەند جۆرە جلە مۆدەیەكی جوان و ناسكن لە پۆشیندا، لە ماڵەوە یان بۆ كاتەكانی نووستن، مەرجیش نییە رەنگەكەیان دیاریكراو بێ، هەر رەنگێك بێ جوانی خۆی دەدات و بەهۆی ئەوەی لەماڵدا و لەژێر رووناكییەكی بەهێزدا.