قاپووتی كوردەواری

قاپووتی كوردەواری
لە كوردەواریدا، بیرۆكەی چەندین كاری جوان و تایبەت بە یەكێك لە كارە دەستییەكاندا دادەنرێن و زیرەكی و بیرمەندی لە ئەقڵی باب و باپیرانمان، بۆیە بیریان لە دروست كردن و ئامادەكردنی پێداویستییەكانی ژیان كردۆتەوە، وەك : جلوبەرگ و كەرەستەی بەكارهێنان لە كاتی كار كردندا، كەلوپەلی رۆژانە و ژێر دەستە، لە كاتی سەرما و سۆڵەدا، شوانكارە و گاوانیی بەر مەڕ، تووشی سەرمابوونێكی زۆر دەبنەوە، لە رێگەی ئەو لایەنەوە توانیویانە سوود لە جلێك وەربگرن كە پێیدەگوترێ (قاپووت)، ئەو جلە وەك جلێكی درێژ و بەهێز لەلایەن كوردەوە دروست كراوە و كە جلێكی گەرمە و لە شەوانی زستانان بەسوودە و دەتوانرێ بتپارێزێت لە سەرمای زستانە، لەو كاتەی شوانەكان لە كاتی مەڕ لەوەڕاندا دەبن لە ناوچە ساردەكان یان كاتی شەوانە لە كێوەكاندا دەمێننەوە، ئەمەش واتە مەڕ دەچێتە دەشت و لە هەوێزی دەبێ، لەم كاتەدا ئەو جلە بەسوودە لەبەر دەكرێ، زیاتریش شوانەكان بە قاپووت دەخەون چونكە گەرمە، بۆ پاراستن بە بارانیش نایلۆنێكی لێدەدەرێت و ئاو نادات و ناچێتە ژوورەوە، قاپووت لە بەرگەنی بەرخ دروست دەكرێ، خوریی بەرخ لێدەكرێتەوە و لە ساڵی یەكەمی تەمەنی بەرخدا، دواتر خوری هەلاج دەكرێ و لێك دەكرێتەوە، پاشانیش ئەو خورییە دەكوترێت و پان دەكرێتەوە، دواتر دەخرێتە ناو خوێ و تاوەكو پاك دەبێتەوە و پاشان دەكرێتە قاپووت، درێژیی قاپووت تاوەكو بن پێ دەبێ ئەوەندەی باڵای مرۆڤێكە.


Top