گەورەترین داری كوردستان ببینە!

گەورەترین داری كوردستان ببینە!
جیا لە تەواوی بابەتەكان و باسكردنی گەورەترین و بچووكترین شتی دەرەوە، باس لە گەورەترین دار دەكەین، بەڵام ئەمجارە نەك لە سەر ئاستی جیهان، بەڵكو لەسەر ئاستی كوردستان، كوردستان سرووشتێكی دەوڵەمەند و رێكوپێكی جوانی هەیە هەمیشە ئاوەدانە بە چەندین چیاو دەشت و دۆڵ و گژوگیا و داری سروشتی، هەندێك جار هەندێك دیمەن كە رەنگە دارێك یان دۆڵێن بێت سەرەنجی مرۆڤ رادەكێشن و ئارەزوو دەكات بە بەردەوامی سەردانی ئەو شوێنانە بكات، گەورەترین دار لەكوردستان دار چنارێكە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی گوندی (هلوڕاب) لە ناحیەی (دینارتە)ی سەر بە قەزای (ئاكرێ)، ئەستووری ئەو دارە (5.14) پێنج مەترو چواردە سانتیمەتر پان دەبێت و درێژیەكەشی (3) سی مەترە و مێژووەكەشی بۆ (300) ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و تا ئێستاش لە گەشە و گەورەبووندایە. ئەم دارە لە بەردەمی مزگەوتێكی ئەو ناوچەیە روواوەو ئاوێكی سازگاری بە ژێردا دەڕوات لەوەرزی زستاندا گەرمە و لە هاوینیشدا ساردە، ئەوەی شایەنی باسە ئەو ئاوەی لەژێر ئەو دارەوە دەردەچێت، ئاوێكی پاكەو چەند جارێك پشكنینی بۆ كراوە. تەنانەت بۆ چارەسەری چەند نەخۆشیەكی وەكو بەڵەك و بەردی گورچیلە بەكاردێت، لە تەواوی كاتەكان و بەتایبەت لەوەرزی گەشت و بەهاردا بە سەدان گەشتیار روو لەو ناوچەیە دەكەن و بە دیمەنی ئەو دارە و ناوچەكە سەرسام دەبن.
Top