گیاندارە سەیرەكان، كاتێك لە شێوەی سرووشتی خۆیان نابن و بەمەش دیمەنێك یان حاڵەتێكی سەمەرە دروست دەكەن، لەوكاتەی كە دەزانین شێوە و قەبارەی گیانداران چۆنە، بەڵام كاتێك یەكێكی جیاواز دەبینین و هەست بە گۆڕانكاری لە شێوەكەیدا دەكەین، ئەم كەروێشكە لە شێوەی بەرخ دەچێ نەوەك كەروێشك بێ، ئەم جۆرە كەروێشكە پێیدەگوترێ (ئەنگۆرا) كە زیاتر لە وڵاتی تایوان دەبینرێ، ئەوەی جێگەی سەیرە ئەو جۆرە كەروێشكە وەك بەرخ خووریی هەیە و تەنانەت جیاوازییەكەی لەگەڵ كەروێشكی دیكەدا ئەوەیە تووكی وەك خووری وایە، هەر كەروێشكێكی لەم جۆرە نزیكەی (1) كیلۆگرام خووری هەیە و مەبەستی بەخێوكردنی ئەو جۆرە كەروێشكە ئەوەیە سوود لە جوانیی شێوە و خووریی جەستەی دەبینن، بە تایبەت كاتێك لە نمایشەكاندا دادەنرێن یان خوورییەكەی لەگەڵ خوریی دیكەدا تێكەڵ دەكرێ و گرانبەهاترین جلی لێ دروست دەكرێ.