ئەو كارانەی بۆ خۆشی و سەمەرە دروست دەكرێن، جێگەی بایەخن و لەلایەن خەڵكەوە گرنگی پێدەدرێ، لە كاتێكدا دەشزانن كارێكی جیاوازە لە لایەنە سرووشتیەكاندا، بەڵام بەردەوام كاری لەسەر دەكەن، وەك ئەو جۆلانەیە، كە بە ترسناكترین جۆلانێ دادەنرێ و دەكەوێتە شاری (بانۆس) لە وڵاتی ئیكوادۆر، لەسەر گردێكە و پێیدەگوترێ (لاكاسادێل)، ئەم جۆلانێیە لەسەر دارێكی بەرزەوە بەستراوە و خوارەوەی لای پێشەوەی جۆلانێكە بەرەو دۆڵێك دەچێ كە زۆر بەرزە و دەگاتە (2660) مەتر لەسەر ئاستی زەوی، ئەوەی لەسەر جۆلانێكە بكەوێتە خوارەوە هەرگیز رزگاری نابێ، ئەوەی سەیرە وەك پێشبڕكێیەك دانراوە و ئەو كەسەی بتوانێ بۆ ماوەی چەند خولەك بمێنێتەوە ئەوەندە دۆلارە وەردەگرێت لە بڕی مانەوەی لەسەر جۆلانێكە.