دوای هاوسەرگیریی نێوان (كەیلی هودگسۆن و رامی) لە وڵاتی ئەمەریكادا لە ساڵی (2006)، دوای چەند مانگێك لە ژیانی هاوسەریەتییاندا، ئافرەتەكە هەست بە دووگیانی دەكات و دوای پشكنین، بۆی دەردەكەوێ كە جمكێكی لە سكدایە، وێڕای چاوەڕانی لە هاتنی ئەو جمكە و لە كاتی لە دایكبووندا، حاڵەتێكی سەیریان بینی، ئەویش بوونی جمكێك كە هەردووانیان كچن و بەڵام پێستی هەر یەكێكیان لە رەنگێكە، واتە یەكێكیان سپی پێست و ئەوەی دیكەش رەش پێستە، ئەوەش بوو بە مایەی سەرنجڕاكێشان و گرنگی لەلایەن كەسانی نزیك و دۆستانی ئەو دوو هاوسەرەوە، دواتر وەك حاڵەتێكی ئاسایی بینرا، كەچی سەیرتر لە پێشوودا، دوای (7) ساڵ، واتە لە ئێستادا هەمان حاڵەت دووبارە بۆتەوەو هەمان جمكی پێشوو كە هەردووانیان كچن و هەر یەكە پێستی رەنگێكە، ئەمەش بۆیان دەركەوت كە ئەو دوو هاوسەرە لە دوو حاڵەتی پێشوودا منداڵەكانیان كچن و جیاواز دەبن لە رەنگی پێستیان.