هاووڵاتییەكی وڵاتی توركیا، بە نیازی وەرگرتنەوەی نازناوی درێژترین زمانە لە (ستیڤف تایلۆر)ی ئەمریك، ئەو پیاوە توركییەش ناوی (عەلائەدین یەل)ە و تەمەنی (35) ساڵە، وێڕای زمانە درێژەكەی،وادیارە لە قسەكردنیشدا زمانی درێژە و داوای نازناو دەكات، درێژیی زمانی دەگاتە (13.5) سەنتیمەتر، دوای ئەوەی پشكنین بۆ درێژیی زمانی كراوە، بۆی دەركەوتووە كە بۆی هەیە نازناوەكە لە تایلۆر بستێنێتەوە و بە چەند پۆینتێك لە دواوەی ئەو پیاوە توركە دێت، كاری (عەلائەدین) سەرتاشینە و بەهۆی ئەوەی خەڵێكی زۆر ئەو قسەی پێدەڵێن تاوەكو بەشداری بكات لە پێشبڕكێی زمان درێژی و نازناوەكە بباتەوە، ئەویش هیواخوازە ببێتە زمان درێژترین مرۆڤی جیهان.