ئێكسسوارەكان زیاتر لە وەرزەكانی بەهار و هاویندا دەردەكەون، بەهۆی ئەوەی جلوبەرگ لەو كاتە تەنكن یان بەشێكی جەستە دیار دەخەن، بۆیە لەم رێگەیەوە، شێوازەكانی ئێكسسوارەكان بە روونی دەدرەوشێنەوە، لە كاتێكدا دەبێ ئێكسسوار بە دیمەنێكی خۆی رازاوەیی خۆی لە دەست نەدات، ئەوانەی زیاتر بەرچاون و لەگەڵ هەر مۆدەیەكی جلوبەرگ یان تەسریحەدا دیارن، ئەو ئێكسسوارانەن، بازنگ و گوارە، دوو ئێكسسواری ناسك و رازاوەن، بەڵام ئەوەی زیاتر دەردەكەوێ ئێكسسواری گوارەیە، زیاتریش لە وەرزی زستاندا گوارە بەهۆی رەفتە و كڵاو و ملپێچ دەرناكەوێ، لێرەدا چارەسەری هەیە بۆ هەڵبژاردنی شێوەیەكی دیكەی ئێكسسواری گوارە، ئەویش بە گۆڕینی ستایلی گوارەكە تاوەكو جیاوازییەكی ئەوتۆی هەبێ لەگەڵ شێوەی بچووكی وەرزەكانی دیكەدا، كاتێك گوارە گەورە دەبێ لەو وەرزەدا، ئەگەر بەهۆی رێگرییەكانی دیكەدا شێوەی دیار نەبێ، بەڵام بەهۆی شێوە گەورەكەیەوە بەرچاو دەردەكەوێ، هەروەها چاكترە گوارەی وەرزی زستانە لە شێوەیەك بێت، كە لە شێوەی ئاسایی خۆیەوە دوور بێت، ئەمەش وادەكات زیاتر سەرنجڕاكێش بێ و زیاتر دەربكەوێت.