ئەو جۆرە پێڵاوە لە شێوەیەكی جوان و سەیر و بەسوود دروست كراوە كە پێیدەگوترێ سەندەڵ، جگە لەوەی وەك سەندەڵێك وایە و لەناو ماڵدا لە پێ دەكرێ، كەچی لەهەمان كاتیشدا كاری پاككردنەوە دەكات، چونكە ژێرەوەی سەندەڵەكە لە فڵچەی نەرم دروستكراوە، لەو كاتەی ئەو كەسە دەڕوات یان جووڵە دەكات، سەندەڵەكە ژێرەوە پاك دەكاتەوە وئەمەش كارێكی جوان و بیرۆكەیەكی جوانە، ئەگەر لە ماڵدا هەر كەسێك سەندەڵێكی وای لەپێ بێت، بێگومان ماڵەكە هەردەم پاك دەبێ.