سەرەڕای ئەوەی هەوڵ دەدرێ كێشەی نیشتەجێ بوون چارەسەر بكرێ، بەڵام بەهۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان، ئەو كێشەیە وەك پەتایەك لە خەڵك بەرنابێ و كێشەی كرێ و كەمیی شوێنی نیشتەجێ و خانوو بۆ ئەوانەی بێ خانوون، هەمان كێشەش وڵاتی چینیش هەیە، بۆیە بیرۆكەی خانووی بچووك و گەشتیاری و گوێزراوە دەركەوتووە، كە بریتییە لە خانووێكی بچووك، لە قوماش و نایلۆن و پلاستیك دروست كراوە، ئەو خانووە كاتێك كۆ دەكرێتەوە نزیكەی (8) مەترێكی چوارگۆشەیی دەبێ، دەتوانرێ هەر بە پایسكل بگوازرێتەوە لە شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە، دوای ئەوەی بڕیارت دا لە شوێنێك نیشتەجێ بیت، لەوكاتە دەست دەكەی بە كردنەوەی خانووە بچووكەكە، گشت شوێنێكی تێدایە، وەك شوێنی نووستن و خواردن و دانیشتن، تەنانەت كتێبخانەیەكی بچووكیش لە خۆ دەگرێ بۆ خوێندنەوەی كتێب.