ئەو كچەی سمێڵ و ردێنی هەیە

ئەو كچەی سمێڵ و ردێنی هەیە
زۆرن ئەوانەی بەهۆی نەخۆشیی جەستەیی و دەروونییەوە دەناڵێنن و هەندێكیان لە رۆژانەی ژیان تووشیان بووە و هەندێكیشیان لەو كاتەی لە دایك دەبن تووشی ئەو حاڵەتانە دەبن، كچێكی وڵاتی چین، دوای ئەوەی تووشی نەخۆشیی كەم خوێنی دەبێ و ماوەی ساڵێك لە چارەسەریدا، بۆیە دەرمانێكیان بۆ دانا و چارەسەری بوو لە دەست كەم خوێنی، بەڵام دواتر كارەساتێكی دیكەی بەسەردا هات ئەویش هاتنی مووی سمێڵ و ردێنە بەهۆی ئەو دەرمان خواردنەوە. ئەو كچە ناوی (نانا)یە و تەمەنی (16) ساڵە، وێڕای چاكبوونەوەی لە نەخۆشیی كەم خوێنێ، كەچی ئێستا لە سەرتاپای جەستەی موو گەشە دەكات و هۆرمۆنی بەرپرس لەو لایەنە زیاد دەڕژێت و بەمەش وەكو پیاو مووی گەشە دەكات و سمێڵ و ردێن و مووی جەستەی بەردەوام لە زیاد بووندایە.
Top