چاكێتی زستانە چۆن هەڵدەبژێری؟
November 29, 2013
رەنگا و ڕەنگ
هاتنی وەرزی زستان و گۆڕانكاری لە مۆدە و جلەكاندا، شێوازێكی نوێی جوانكاری دەخەنە روو، وێڕای زۆری لە مۆدەكاندا، بەڵام دەتوانین یەكێك لە جلەكان بە جلی سەرەكی هەڵبژێرین و بیپۆشین، ئەو جلە باوەی لە وەرزی زستاندا گرنگی پێدەدرێ بریتییە لە چاكێت، كە بەشێك لە خانمان زۆر گرنگی بە ستایل دەدەن لەگەڵ هەر وەرزێكدا، ئێمە لێرەدا زیاتر باس لەو خانمانە دەكەین كە لەش و لارێكی رێكیان هەیە، چونكە بۆ ئەو جۆرە ستایلە زیاتر دەبێ خانمەكە لەشی جوان و باریك بێت، بۆ ئەم ساڵ وەكو دەستپێكی هەموو ساڵێك زیاتر گرنگی بە رەنگە تۆخەكان دەدەرێ، هەروەها ئەو خانمەی ئەو جۆرە چاكێتە دەپۆشێ، دەبێ قژی كۆكراوە بێـت واتە بەستراو بێ، چونكە ستایلی چاكێتەكان لەبەشی سەرەوەیەتی و ئەو جۆرە چاكەتانە لەگەڵ پانتۆڵ یان سترێج ناگونجێ، واجوانترە لەگەڵ تەنوورەیەك لەبەری بكەیت، بەڵام نابێ لە رەنگی چاكێتەكە بێت، یان هەردووكیان هاوڕەنگ بن، بەهۆی ئەوەی ستایلی چاكێتەكە دەدرەوشێتەوە زیاتریش جوانتر دەبێ لەگەڵ رەنگی پشتێنەكە یەكبخرێت.
