خاوەن دوو درێژترین قژ

خاوەن دوو درێژترین قژ
ماوە ماوە، چەندین ئافرەت و كچ دەردەكەون لە جیهاندا، بۆ ئەوەی بەشدار بن لە پێشبڕكێی درێژترین قژ، ئەمجارەیان دوو ئافرەتی چینی و ئەمەریكی، لە منداڵییەوە خولیای درێژكردنی قژیانن و تەنانەت هەر یەكە بۆ ماوەی چەندین ساڵە قژی نەبڕیوە تاكو بگەن بە نازناوی خاوەن درێژترین قژ، ئەوەی یەكەمیان خەڵكی وڵاتی چینە وناوی (تی لینمی)یە و تەمەنی (57) ساڵە، درێژیی قژی دەگاتە نزیكەی (3)مەتر، ماوەی (16) ساڵە قژی نەبڕیوە و خزمەتی دەكات، بەڵام ئەوەیان لەبەرامبەر هاوشێوەكەی خۆی كاریگەرییەكی وای نییە، چونكە (ماندلا)ی خانمی ئەمەریكی تەمەنی تەنیا (35) ساڵە و درێژیی قژی دەگاتە (17) مەتر، بەڵام ئەو خانمە ئەمەریكییە گیراوەی بەهێزكردن و درێژكردنی قژی بەكارهێناوە تاوەكو بەم درێژییە گەیشتووە.
Top