شێوازە جیاجیاكان بۆ رازاندنەوەی بووكان، رێگەیەكی قورس و تایبەتی پێویستە، لەگەڵ ئەو شێوازە جۆراوجۆرانەدا، پەیوەندییەكی راستەخۆی نێوان ستایلی قژ و بەشەكانی دیكەی جەستە دروست دەبن، بۆیە لە سەرەتای هەر كارێكی جوانكاریدا، دەتوانین شێوازێكی تایبەت لە ماكیاژ و جلوبەرگدا بەدی بكەین، لەو كاتەی كە تەسریحەی قژ گرنگتر خۆی دەنوێنێ و لە رێگای ئەو تەسریحەوە شێوازێكی تایبەت و نایابمان دەست دەكەوێ، ئەو خانمانەی لە رۆژی ئاهەنگدا نیگەران دەبن لەوەی چ جۆرە تەسریحەیەك هەڵبژێرن، ئەوەش چارەسەری هەیە، بۆ گەیشتن بە ئامانجی جوانییەكی پایەبەرز و جوان، دەتوانین مۆدەیەكی شیاو بەدی بكەین لە جوانی تەسریحەكان، یەكێك لەو تەسریحانە بە تەسریحەی وەستاو (جامدە) یەكێكە لە مۆدەی تەسریحە تازەكان بۆ بووكان، وابڕیارە لە ساڵی 2014 ئەو تەسریحەیەی قژ لە سەرتاپای جیهاندا بە تەسریحەی سەرەكی بۆ بووكان بناسرێ، لەو شێوازەدا بەشی پێشەوەی قژ دەخرێتە سەرەوە و بەرەو سەرەوە هەڵدەگیرێ و وەستاو دەبێ، بۆیە ئەو ناوەیان ناوە، چونكە شێوەیەكی وەستاو بە خۆوە دەبینێ و بە تەڵی لە یەكتر جودادا نەخشی تەسریحەكە دادەنرێ، ئەمەش لەگەڵ گشت جۆرە قژێك دەبێ و تەنانەت بۆ ئەوانەی قژیان تەنك و سادە و لوول و خاوە.