هاتنەوەی وەرزی زستان، وادەكات كە چەند گۆڕانكارییەك بەسەر مۆدە و شێوازی جلوبەرگ و جۆری مۆدەكان رووبدات و ئەمەش وەك پێویستییەك بۆ زیاتر گونجاندن لەگەڵ ئەو وەرزەدا، لە كاتێكدا دەرەنجامی مۆدەیەكی تازە دەبێ لە پێشوودا بەرنامەڕێژی بۆ كرابێ، بەمەش دەتوانین شێوازە تازەكان وەك مۆدەیەكی تازە وەربگرین و مامەڵەی لەگەڵدا بكەین، یەكێك لەو كەرەستە یان پێداویستییە سەرەكییانەی لەگەڵ هەموو وەرزەكان خۆی دەنوێنێ، زیاتریش شێوازێكی جیاوازی هەیە لە وەرزی زستاندا، لەوەی لە وەرزەكانی دیكەدا هەیەتی، ئەویش پێڵاوە، مۆدەكانی پێڵاو لە وەرزی زستان زیاتر بە پێڵاوی درێژ یان ئەوەی بە پووت ناسراوە باویان دەبێ و زیاتر لەلایەن خانمانەوە بایەخیان پێدەدرێ، لە تازەترین مۆدەكانی پێڵاو، تێكەڵ كردنی شێوازی پاییز و هاوینیان ئامادەكردووە، كە ئەویش بە پێیستی پێڵاوی پاییزدا، كە هەندێك پێستەكە دەبێ ئەستوور و توندتر بێ، لەگەڵ بێ ژێرەوەی پێڵاوی هاوینە (فلات)یان وەرگرتووە و بەمەش مۆدەیەكی تازەی لێوە دەركەوتووە، ئەویش نموونەیەكی جوانە لە وەرزی زستاندا بپۆشرێ، ئەو پێڵاوە زستانەیە، لەگەڵ زۆربەی جلەكاندا خۆی دەنوێنێ ئەمەش جوانیەكی زیاتر دەبەخشێت، زیاتریش لەگەڵ جینز و تەنوورەی كورت و پانتۆڵی نەرم واتە قوماش دەبێت.