بەهۆی هەژاری و نەدارییەوە لە ویلایەتی شیگاكۆی ئەمریكی لە ساڵی (1948) دایكێك (4) منداڵی هەبووە و لەسەر تابلۆیەك نووسیویەتی بۆ فرۆشتنن، ئەوە مانای ئەوە نییە كەوا دایكەكە منداڵەكانی بفرۆشێت، بەڵكو ئەوە ویستویەتی دەسەڵاتی ئەو كاتە ئاگادار بكاتەوە كەوا میللەت برسییەتی و منداڵی خۆی بەهۆی هەژاری و نەبوونی دەفرۆشێت، ئەوەش ناوی منداڵەكانن : لە چەپەوە بۆ ڕاست: لانا (٦ ساڵان)، ڕەی (٥ ساڵان)، میڵتۆن (٤ ساڵان)، سوی ئێڵن (٢ ساڵان).