بلوز و كراس بۆ ئەو وەرزە

بلوز و كراس بۆ ئەو وەرزە
وەرزی پاییز سەرەڕای ئەوەی وەرزێكی خۆش و دڵڕفێنە بۆ هەندێك كەس، بەڵام تەمەنێكی كورتی هەیە و وەكو وەرزەكانی دیكە نییە، چونكە ئەگەر نیمچە بارانێك ببارێ، ناوی ئەو وەرزە ون دەبێ، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا مۆدەی تایبەت بە خۆی هەیە و دەبێ لەسەر رێچكەكانی بڕۆین لە بواری جلوبەرگدا، ئەو جلانەی زیاتر لەو وەرزە دەپۆشرێن، بریتین لە : بلووز و كراس، ئەوەی كە بە بلووز ناسراوە، لە قوماشی نەرم دروست دەكرێ، هەروەها زیاتر تەنكە، تا وەكو جلوبەرگی زستانە نەبێ، ناوێكی دیكەش بۆ ئەو جلە هەیە ئەویش فانیلەیە، بەڵام لە شێوەیەكی دیكەیە، كراسەكانیش باویان هەیە و لەلایەن كچانەوە گرنگیان پێدەدرێ، ئەو دوو جۆرە جلە، دەبێ لە رەنگی تاریك بێ و شێوازێكی پاییزانەی پێوە دیاربێ، نەوەك لە جلەكانی وەرزەكانی دیكە بچێ، زیاتریش جلی وەرزی پاییز وا جوانە و رەواجی هەیە، ئەگەر لە رەنگێك زیاتر بێ، زیاتریش ئەو مۆدە باوی دەبێ كاتێك لە دوو رەنگ تێكەڵ كرابێ و یان لە رەنگێك بێ و بە نەخشەوە بێ، بە شێوەیەك كە نەخشەكان لە رەنگێكی دیكە بن.
Top