شەڕی نێوان ئاژەڵ و باڵندەكان مێژوویەكی درێژی هەیە و لەگەڵ بوونی ئاژەڵ و باڵندە ئەو شەڕو ململانێیە هەبووەو تا ئێستا ماوە، بەڵام زۆر جار مرۆڤ ئەو ململانێ و شەڕەی نێوان ئاژەڵ و باڵندەكان بۆ مەبەست و مەرام و ویستی خۆی دەقۆزێتەوەو و كاتی پێ بەسەر دەبات و بۆ خۆشی بەكاری دەهێنێت، لە ناو هەموو ئەوانەدا شەڕە كەڵەشێر و شەڕە كەو باوترین و ناسراوترین جۆریانە، شەڕە كەڵەشێر جیا لە شەڕە كەو هەریەكەیان چەندن تایبەتمەندی و خەسڵەتی جیاوازیان هەیە، سەبارەت بە شەڕە كەڵەشێر لە ئێستادا لە دەشت و لادێكان بوونی زیاترە و ئەو كەڵەشێرانەی بەكاردێن كەڵەشێری تایبەتمەندن و ئاسایی نین بەشێوەیەك كە باش بەخێوكراون و هەمیشە ئاگاداری تەندروستی و لەشی كەڵەشێرەكەن تاوەكو بەهێز بێت زوو ماندوو نەبێت سەرەتا كەڵەشێرەكان بەرامبەر یەكتر دادەنێن پاش ماوەیەك لە یەكتر دەدەن، ئەوەی جێگای سەرنجە زۆر جار ئەو شەڕە لەسەر پارەو شتی تر ئەنجام دەدرێت لایەنی براوە دەبێت بڕێكی پارە یان شتێكی دیاری كراو بدات بە لایەنی بەرامبەر كە پێشتر لەسەری رێككەوتوون، كەڵەشێرە شامی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە بەكاردێت لەبەر ئەوەی بە هێز بە تواناترە لەوانیتر، سەبارەت بە شەڕە كەویش بە هەمان شێوە كەوی تایبەتمەند بەكار دێت لە كوردستاندا زیاتر كەوەكانی ناوچەی قەرەچووغ كەوی بە ناوبانگن لە شاری هەولێریش پێشتر لە چایخانەیەكی تایبەت بەناوی چایخانەی كەوبازان كە زیاتر ئەو كەسانەی لێ بوو كە ئارەزوویان كەوبازی و شەڕە كەوبوو، لەوێدا هەر لایەك كەوی خۆی نمایش دەكرد و لەگەڵ كەسی بەرامبەر پێك دەهاتن بۆ ئەوەی شەڕە كەو ئەنجام بدەن و خەڵكێكی زۆر بە دیاریەوە كۆدەبوونەوە، لە ناوچەكانی تری كوردستانیش بە هەمان شێوە بە شێوازی جیاواز ئەو دیاردەیە بوونی هەیەو ئەنجام دەدرێت.