سەبەتەی حەسیر

سەبەتەی حەسیر
سەبەتە ناوێكی گشتیرە بۆ هەموو ئەو شتانەی كە كە تەواو دانەخراون و بۆ هەڵگرتن و گواستنەوە یان شۆردنەوەی شتەكان بەكارێن، سەبەتەی حەسیر یەكێكە لە جۆرە باوەكانی سەبەتە كە بەشێوەو شێوازی جیاواز دروست دەكرێت و چەندین رێگە هەیە بۆ دروست كردنی، سەبەتەی حەسیر بۆ چەندین مەبەستیی دیاریكراو بەكاردێت وەك گواستەوەی میوە و سەوزە بە تایبەت ئەو میوانەی كە پێویستە لە شوێنی داخراو نەبن یان دەبێت هەوا لێیان بدات بۆ ئەوەی تێكنەچن، دیزاین و شێوەی ئەو سەبەتانەش بەو شێوەیەیە كە رێگە نادات میوەكە تێك بچێت و ئاڵوگۆڕی هەوای تێدا دەكرێ، سەبارەت بە شێوازی دروست كردنیشی سەرەتا حەسیر و ئەو چیكلە دار و پارچانەی پێویستن ئامادە دەكرێت لە پاشاندا بنكەو بنەكەی بە جوانی دەچندرێت و دروست دەكرێت پاشان لە دەوری بنكەكەی ئەگەر بازنەیی یان هەر شێوەیەكی تر بێ ئەو لە دەوری ئەو تەنیشتەكانی بە حەسیرەكە هەڵدەچندرێت و دروست دەكرێت، ئەوەی شایەنی باسە زۆر جار ئەو شێوازەی دروست كردنی سەبەتە حەسیرانە جیاوازە لە بوونی بۆشایی زۆر یان كەم لە نێوان ریزەكانی حەسیرەكان بەشێوەیەك هەیە كونی گەورەی تێدایە و هەشیانە كونی بچووكیان تێدایە، دوای تەواو چنینیشی ئەوا دەسكێكی هەر لە حەسیر بۆ دووست دەكرێت بۆ هەڵگرتنی، زۆر جار ئەوسەبەتەیە تەنها بنكەیەكە لەگەڵ لێوێكی باریكی بچووك كە بۆ هەڵگرتنی نانی تیری بەكار دێت.
Top